پڕۆژەیەک لە ناوەڕاستی دڵی شاردا ، بە نوێترین دیزاینی سەردەمیانە لەسەر دەستی گەورە کۆمپانیاکانی بواری ئەندازیاری نەخشێنراوە ، کە وا دەکات بڕیار دان بۆ کڕینی یەکەیەک لە پڕۆژەکەدا زۆر ئاسان بێت بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییە ناوازانەی کە تیایدا دروست کراوە .
ڕوبەری پڕۆژەکە لە 20،000 م4 پێک دێت ، کە چوار باڵەخانەی نیشتەجێبوونی 30 نهۆمی و باڵەخانەیەکی بازرگانی 25 نهۆمی لە خۆ دەگرێت . تاوەری باڵەخانەی نیشتەجێبوونەکان 6 یەکەی نیشتەجێبوون لە خۆ دەگرێت لە هەر نهۆمێکدا، کە بە نوێترین ستانداردی جیهانی دروست کراوە ، باڵەخانەی نیشتەجێبوونەکان دوو نهۆمی تایبەت کراوە بە پارکی داخراوی ئۆتۆمبێل، وە نهۆمێکی تایبەت کراوە بە بەشی خزمەتگوزاری ، 26 نهۆمی تایبەت کراوە بە یەکەی نیشتەجێبوون ، ڕوبەری یەکەی نیشتەجێبوونەکان دابەش بوون بەسەر دوو تایپدا :
باڵەخانەو یەکەکان هەموو ئامڕازەکانی خۆشگوزەرانی تیادا فەراهەم کراوە ، تەواوی چوار دەوری یەکەکان باڵکۆنی هەیە ، وە هەموو یەکەکان بە جۆرێک دیزاین کراوە کە بەرامبەری کراوە دەبێت و شوقەی تر نابنە بەربەست لەبەردەمیاندا واتە دەتوانن چێژ لە دیمەنی دڵڕفێنی سلێمانی ببینن بە بێ بەربەست.
لە کۆی ڕوبەری گشتی پڕۆژەکە کە 20،000 م4 یە تەنها 5،400م4 ی بەکارهێنراوە بۆ دروست کردنی باڵەخانەکان ، ئەو ڕوبەرەی کە ماوەتەوە دەکرێتە سەوزایی و شوێنی تایبەت بە یاری منداڵان و خزمەتگوزارییەکانی وەکو دایانگەو باخچەی ساوایان و کلینیك و مۆڵ و کافێ و جیم و مەلەوانگە و فەراهەم کردنی براندە جیهانییەکان لەچەند شۆپ و کافێیە لەبەردەم پڕۆژەکەدا لەسەر شەقامی سەرەکی سالم.
بەهۆی ئەو جێگە ستراتیژییەی کە پڕۆژەکە هەیەتی لە دڵی شاردا ، دەتوانی بە ئاسانی بگەیت بە هەر شوێنێک کە دەتەوێت ، وە لە بەر ئەو هۆکارە بە هەمووی 3 دەرگای چوونە ژورەوە و هاتنە دەرەوەی تیادا هەیە کە هاتووچۆ تەواو ئاسان دەکات .
بیرمان لە ئاسانکردنی ژیانی ئێوە کردۆتەوە بۆیە هەموو یەکەکان خاوەنی سیستەمی زیرەکن (سمارت) ، دەتوانی لە مۆبایل و شاشەی جێگیر کراو لە ناو یەکەکە دەست بەسەر هەموو چالاکی و ئامڕازەکانی ناو ماڵەکەتدا بگریت .